کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران هەناردەكردنی غازی بۆ عیراق زیاد كردووە

.

06:05 PM - 22/06/2021

ئێران هەناردەكردنی غازی بۆ عیراق زیاد كردووە
وەزارەتی كارەبای عیراق ئاشكرای كردووە، بە مەبەستی وەرگەرخستنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئێران هەناردەكردنی غازی بۆ عیراق زیادكردووە گەیشتۆتە ٣٠ ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێكدا.
(ئەحمەد عەبادی) وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، دوای ئەوەی هەناردەكردنی غازی ئێران بۆ ١٧ ملیۆن مەتر سێجا لەرۆژێكدا كەمیكردبوو، ماوەی چەند رۆژێكە بۆ ٣٠ ملیۆن مەتر پێی سێجا لەرۆژێكدا زیادیكردووە.
باسی لەوەشكردووە، كە زیادكردنی هەناردەكردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عیراق، بۆتە مایەی وەگەڕخستنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای مەنسوریەو سەدر و بەسمایە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە بەهۆی زیادبوونی هەناردەی غازەوە  ئێستا بەرهەمهێنانی كارەبای بۆ ٢٢ هەزارو ١٠٠ میگاوات زیادی كردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە بۆ پڕكردنەوەی تەواوی پێدوایستیی هاوڵاتییان، عیراق 30 هەزار میگاوات كارەبای پێویستە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە