کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری بە خۆوە بینی

.

05:59 PM - 22/06/2021

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری بە خۆوە بینی

نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهان نزیكبۆتەوە لە 75 دۆلار، هاوپەیمانێتی ئۆپیك پڵەس-یش بەنیازە لەسەرەتای مانگی ئابەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكات.
لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 74 دۆلار‌و 90 سەنت، بەڵام ئێستاش بە 74 دۆلار‌و 50 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بۆ 73 دۆلار‌و 15 سەنت‌و نرخی یەك بەرمیل نەوتی وڵاتانی ئۆپیك بۆ نزیكەی 72 دۆلار بەرزبوەوە.
هاوكات سەرچاوەیەك لە رێكخراوی ئۆپیك ئاشكرایكرد، وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانێتی ئۆپیك پڵەس كەوتوونەتە گفتوگۆ، بۆ ئەوەی لەمانگی ئابی ئەمساڵەوە قۆناغ بە قۆناغ بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە تاوەكو ئێستا وڵاتانی ئۆپیك پڵەس هیچ بڕیارێكیان نەداوە، بەڵام ئەگەرێكی بەهێز هەیە، كە لەسەرەتای مانگی ئابەوە نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەوە، چونكە خواست لەسەر نەوت زیادیكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە