.
05:54 PM - 22/06/2021
بەهای بیتكۆین بۆ ئاستی 31 هەزار دۆلار دابەزی
دوای ئەوەی بانكی ناوەندی چین داوای لە بانكەكان كرد، بەزووترین كات پارەدان بە دراوی دیجیتاڵی ڕابگرن، بەهای بیتكۆین بۆ ئاستی 31 هەزار دۆلار دابەزیو زیانێكی زۆر لە دراوە دیجیتاڵییەكان كەوت.
بەگوێرەی بۆرسەی باینانس، كە بەگەورەترین بازاڕی دارایی بۆ مامەڵەكردن بەدراوە دیجیتاڵییەكان دادەنرێت، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا بەهای بیتكۆین بەڕێژەی لەسەدا 11 پۆینت 15 دابەزیووەو ئێستاش یەك بیتكۆین بە 31 هەزارو 620 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بانكی ناوەندی چین لەرۆژی 21ی حوزەیرانی 2021 داوای لە سەرجەم بانكەكانو كۆمپانیاكانی پارەدان كرد، بەزووترین كات ڕێگاكانی پارەدان بە كریپتۆكەرەنسی بوەستێنن، هاوكات بەرپرسانی چین تەئكیدیان كردۆتەوە، كە لەسەدا 90ی پرۆسەی دروستكردنی بیتكۆینیان لە وڵات ڕاگرتووە. بەوهۆیەشەوە بەهای بیتكۆینو بەشێكی زۆری دراوە دیجیتاڵییەكان دابەزی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە