کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێم 7 توشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

.

05:48 PM - 22/06/2021

لە هەرێم 7 توشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

 وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە 24 سەعاتدا 622 تووشبوو بە پەتاكە تۆماركراون كە 120 لە هەولێر، 233 لە دهۆك و  236 حاڵەتیان لە سلێمانی و 26 حاڵەتیش لە ئیدارەی گەرمیان و 7 حاڵەتیش لە هەڵەبجە بووە, تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە هەر لە 24 سەعاتدا حەوت تووشبووی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و 524 تووشبووش چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەسەرەتایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەهەرێمی كوردستان تائێستا  181 هەزار و 135 تووشبوو تۆماركراون و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 422 كەس گیانیان لەدەستداوە و  169 هەزار و 590 تووشبووش چاكبوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە