کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەرباز کۆسرەت ڕەسول پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد

.

11:44 AM - 22/06/2021

هەریەک لە دەرباز کۆسرەت ڕەسول و ماتیۆ تیلەر پشتیوانی لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەو چاکسازییەکانی ئەو بوارە دەکەن و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ دووپات دەکەنەوە.

ئەم پاڵپشتی و پشتیوانیە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢/٦/٢٠٢١ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی لەمیانی پێشوازیکردنی دەرباز کۆسرەت ڕەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماتیۆ تیلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و رۆب والەر کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی هات.

لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، هەریەک لە دەرباز کۆسرەت ڕەسول و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بەگرنگیانزانی لایەنە سیاسییەکان پەیوەندییەکی فراوانیان هەبێ و پێکەوە کاربکەن بۆ باشترکردنی دۆخەکەو تێپەڕاندنی قەیرانەکان.

بەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی دۆخی پێشمەرگەو هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی لەنێوان ئەم هێزە، دەرباز کۆسرەت رەسول بەگرنگیەوە باسی لەرۆڵی پێشمەرگە لە قۆناغە جیاوازەکان کردو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆشی بۆ پرۆسەی چاکسازی دووپاتکردەوە رایگەیاند پێشمەرگە هێزێکی نیشتمانییەو دەبێ بە نیشتمانی بکرێت.

هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق تەوەرێکی تری دیداری نێوان هەردوولا بوو، گفتوگۆی وردو جدی پرۆسەکە کراو هەنگاوەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە بەئامانجی بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی شەفاف و دیموکراسی تاوتوێ کران و سەرنجەکان خرانەڕوو، بەشداری کوردو یەکگرتوویی نێوان لایەنەکان وەک خاڵێکی ئەرێنی خرایەڕوو.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی بەشێکی تری دیدارەکە بوو، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراقێکی فیدرالی یەکگرتووی بەهێز دووپات کردەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێ پەیوەندییەکی تەندروست لەسەر بنەمای دەستوور لەنێوان هەردوولا هەبێ و کێشەکان چارەسەر بکەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە