کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێش یاریەكەی هەنگاریا لێدانێكی قورسی بەركەوت

.

10:14 AM - 22/06/2021

هەر تایبەت بەهەواڵی پێكانی یاریزانان   هەڵبژاردەی ئەڵمانیا روبەروی لێدانێكی قورس و ناخۆش بۆوە بەهۆی لەدەستدانی یەكێك لەیاریزانە سەرەكیەكانی  لە یاریەكەیان بەرامبەر هەنگاریا لە جەولەی كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵەوانێتی یۆرۆی2020  لەو بارەیەوە رۆژنامەی  بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرای كرد: تۆماس مۆلەری هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەیاری داهاتوو بەشداری ناكات بەهۆی ئەو پێكانەی لەبەستەری ئەژنۆی تووشی بووە   رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە: وا پێدەچێت دوركەوتنەوەی ئەو هێرشبەرە تەمەن 31 ساڵە لە قۆناغی16ی پاڵەوانێتی یەكەش بەردەوام بێت ئەگەر ئەڵمانیا توانی بلیتی ئەو قۆناغە بەدەستبهێنێت بەهۆی قورسی پێكانەكەی   مۆلەر لەراهێنانەكانی ئەمرۆی مانشافت بەشداری نەكرد بەڵام یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا هیچ بەیاننامەیەكی رەسمی بڵاونەكردۆتەوە لەبارەی تەئكیدكردنەوەی لەپێكانەكەی مۆلەر   مۆلەر لەپێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەدوو یاری یەكەم بەرامبەر بەفەرەنسا و پورتوگال بەشداری كرد و بەبێ هیچ كێشەیەك هەردوو یاریەكە تا كۆتایی بەشدار بوو   بەڵام ئەمرۆ لەراهێنانەكان مۆلەر لەگەڵ ماتس هۆمێڵس و ئیلكای گۆندۆگان ئامادەنەبوون كە وەك ئامادەكاریەك بوو بۆ یاریەكەی هەنگاریا  
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە