کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرشبەرێكی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەهۆی پێكانەوە دوركەوتەوە

.

10:14 AM - 22/06/2021

 عوسمان دیمبلی هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا كەمپی مەشق و راهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی بەجێ هێشت بەهۆی ئەوپێكانەی لەكاتی یاری فەرەنسا بەرامبەر بە هەنگاریا تووشی بوو لەرۆژی شەممەی رابردوو   یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا رایگەیاند: ئەو پشكنینانەی كە لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری بۆخارست بۆ دیمبلی ئەنجامدراون دەریخستووە ئەو یاریزانە لەپێش كۆتایی هاتنی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2020  لەو پێكانەی چاك نابێتەوە كە لەئەژنۆی تووشی بوو   بەپێی یاساكانی پاڵەوانێتی یەكە رێگە بەهیچ هەڵبژاردەیەك نادرێت یاریزانێكی تر بۆ لیستی هەڵبژاردەكە زیادبكات ئەگەر یەكێك لەیاریزانەكانی تووشی پێكان بێت   ئەوەش مانای ئەوەیە لیستی پاڵەوانانی جیهان بۆ 25 یاریزان كەم دەبێتەوە بۆ ئەو یاریانەی لەپاڵەوانێتی یەكە ماویەتی   جێی باسە : عوسمان دیمبلی شەممەی رابردوو دوای ئەوەی وەك یاریزانی یەدەگ لەلایەن دیدیە دیشامپی راهێنەر بەشداری پێكرا تووشی پێكان بوو   ئەوەش لەكاتێكدایە كە هەڵبژاردەی فەرەنسا لەدوای بردنەوەی لەئەڵمانیا بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر و یەكسان بونی بەگۆڵێك لەگەڵ هەنگاریا ... لەجەولەی سێیەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی یۆرۆ روبەروی هەڵبژاردەی پورتوگالی هەڵگری نازناو دەبێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە