کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵبژاردەی نەمسا لەئۆكرانیای بردەوەو بۆ قۆناغی16سەركەوت

.

10:13 AM - 22/06/2021

  لەیاریەكی تری كۆمەڵەی سێیەم لە جەولەی سێیەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی یۆرۆ   هەڵبژاردەی نەمسا بردنەوەیەكی گرنگ و بەنرخی تۆمار كرد و بەگۆڵێكی بێ وەڵام لەهەڵبژاردەی ئۆكرانیای بردەوە   پێش ئەم یاریە هەردوو هەڵبژاردە خاوەنی 3 خاڵ بوون بەڵام ئۆكرانیا بەجیاوازی گۆڵ پلەی دووەمی گرتبوو   لەم یاریەدا یاریزانانی نەمسا بەبەهێزی دەركەوتن و لەدوای 21 دەقیقە توانیان گۆڵی یەكەم و پێشكەوتن لەرێگەی كریستۆڤ بومگارتنەر تۆمار بكەن  و گێمی یەكەمیش هەر بەو تاكە گۆڵە تەواو بوو   لەگێمی دووەم یاریزانانی ئۆكرانیا هەوڵی زۆریاندا گۆڵ تۆمار بكەن و ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە   بەڵام هەڵبژاردەی نەمسا توانی تا كۆتایی یاریەكە پارێزگاری لەئەنجامی یاریەكە بكات و یاریەكەی بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر لەئۆكرانیا بردەوە    بەو ئەنجامەش نەمسا كۆی خاڵەكانی كردە 7 خاڵ و بەدووەمی كۆمەڵەی سێیەم و هاوشانی هۆڵندای پێشەنگ بۆ قۆناغی  16سەركەوت كە یەكەم جاریەتی لەمێژویدا بگاتە ئەو قۆناغە ... كە روبەروی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێتەوە   بەڵام ئۆكرانیا بە 3 خاڵ لەپلەی سێیەم  دەبینرێت و چاوەرێی ئەنجامی كۆمەڵەكانی تر دەكات بەو ئامانجەی وەك باشترین سێیەم بگاتە قۆناغی داهاتوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە