.
09:41 AM - 22/06/2021
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی له‌باره‌ی لێدوانی مامۆستایه‌كی زانكۆ روونكردنه‌وه ده‌دات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئه‌و مامۆستایه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه‌و ئه‌وه‌ش بوه‌ته ئه‌وه‌ی كه سوودمه‌ند نه‌بێت له یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه...
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا دوای ئه‌وه‌ی راپۆرت و چاوپێكه‌وتنی به‌رێز (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر تارا عبدالله سعید) له‌كه‌ناڵی روودا و به‌تایبه‌تیش به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ره‌نچ) بڵاو كرایه‌وه، كه به‌ڕێز (د.تارا عبدالله سعید) یه‌كێكه له مامۆستاكانی زانكۆی سلێمانی كۆلێجی زمان و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه و ناونیشانی زانستی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ره، سه‌باره‌ت به‌و گله‌یی و گازه‌ندانه‌ی به‌رێزیان هه‌یان بوو به‌رامبه‌ر زانكۆی سلێمانی، بۆیه ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بۆ رایی گشتی راده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌م چه‌ند خاڵه له‌خۆ ده‌گرێت:
1- به‌رێز (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر تارا عبدالله سعید) یه‌كێكه له مامۆستاكانی زانكۆی سلێمانی كۆلێجی زمان و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه و به‌ناونیشانی زانستی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر، به‌پێی فه‌رمانی زانكۆی ژماره (7/6/756 له 9/2/2002) دوای به‌كاره‌كانی هێناوه له‌سه‌رداوای خۆیی له‌زانكۆی سلێمانی و به‌پێی فه‌رمانی زانكۆی ژماره ( 7/6/1587 له 1/11/2010) ده‌ست به‌كار بۆته‌وه له‌زانكۆی سلێمانی وه‌كو مامۆستا، ئه‌و ماوه‌یه‌ی نێوان ساڵانی (2002 تاوه‌كو 2010) به‌رێزیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بووه، به‌ڵام خانوه‌كانی هه‌واری زانكۆ پێنج ساڵ پێش هاتنه‌وه‌ی به‌ڕیزیان و له پرۆسه‌یه‌كی یاسایی و دوای ده‌رچونی چه‌ند رێنمایی و لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ژماركردنی خاڵه‌كان دابه‌شكراون به‌سه‌ر مامۆستایانی زانكۆدا، به‌رێزیان له‌و ماوه‌یه‌دا له‌زانكۆی سلێمانی نه‌بووه‌و كۆتایی به‌كاره‌كانی هێناوه و له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بووه.
2- سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی دوای راگه‌یاندنی هه‌واری زانكۆی تایبه‌ت به‌فه‌رمانبه‌ران، كه‌چه‌ند خانوو شوقه‌یه‌كی له‌خۆ گرتبوو له‌لایه‌ن كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ته‌وه جێبه‌جێكران، دابه‌شكران به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ، واته ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌نها بۆ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ بووه، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی به‌له‌به‌ر چاوگرتنی بارودۆخی تایبه‌تی به‌رێز (د.تارا) پێشنیازی پێدانی شوقه‌یه‌كی بۆ به‌رێزیان كردووه، به‌رێزیان به‌هێنانه‌وه‌ی چه‌ند بیانویه‌ك پێشنیازه‌كه‌ی ره‌تكردۆته‌وه.
3- سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی سه‌ره‌رایی تێیینی زۆری له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رێزیان و به‌شێك له‌و گله‌یی و گازه‌ندانه‌ی هه‌یبووه، له‌ئێستادا وه‌ك به‌رپرسیارێتیه‌كی ئه‌كادیمی و ئه‌خلاقی و به‌ره‌چاوكردنی بارودۆخی تایبه‌تی شوێنی نیشته‌جێ بوونی به‌رێزیان و بارودۆخی ناجێگیری دایكی به‌رێزیان و هه‌بوونی نه‌خۆش، رایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌یه له‌هه‌واری زانكۆی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌رێكی یه‌كجاره‌ی بۆ شوێنی نیشته‌جێبنی به‌رێزیان دابین بكات، له‌گه‌ڵ گرتنه ئه‌ستۆی گشت خه‌رجی تێچونه‌ی نیشته‌جێبون ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆیی.
هه‌ربۆیه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین، سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی لای سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی له‌به‌رده‌م یاسادا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رك و ماف‌دا یه‌كسانن، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی به‌رپرسیارێتیه‌كی ئه‌خلاقی و ئه‌كادیمی و زانستی بێ گوێدانه هیچ جیاوازییه‌كی ره‌گه‌ز و ته‌مه‌ن و ئایینی و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ی و ئاستی زانستی و پله و نازناوی زانستی و پسپۆڕی، ده‌خاته ئه‌ستۆیی خۆی و مامه‌ڵه‌ی یه‌كسان له‌گه‌ڵ هه‌موواندا وه‌كو یه‌ك ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە