کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە كەلار كۆتایی بە دووەم خولی رێكخراوەیی فۆكەس هات

.

09:11 PM - 21/06/2021

ڕێكخراوی فۆكەس بۆ پەرەپێدانی مەدەنیەت لە درێژەی كارو چالاكیەكانی پرۆژەی بوونیادنانی توانای كارمەندانی ڕێكخراوەكان و چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنی كۆتایی بە بەشی دووەمی پرۆژەی خولی ڕێكخراوی فۆكەس هێنا, دواتر بڕوانامەی ڕێكخراوەیی بە بەشداربووان بەخشرا.
لەو بارەیەوە محەمەد عەزیز سەرپەرشتیاری رێكخراوی فۆكەس بۆ پەرەپێدانی مەدەنییەت بە گەلی كوردستانی راگەیاند: ئەم پرۆژەیە بەردەوام دەبێت بۆ ماوەی شەش مانگ و پێك دێت لە زنجیرە خولێك كە هەر مانگێك دوو ستافی ڕیكخراوەیی و چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنی بەشدار دەبن.
وتیشی: ئامانج لەم پرۆژەیە بەرزكردنەوەی ئاستی توانای ستافی ڕێكخراوەكان و چالاكوانان و بەرفراونكردنی دیدگای كۆمەڵی مەدەنی و هاندانی گەنجانە بۆ دۆزینەوەی هەلی كار و پێدانی زانیاری لەسەر نوسینی پرۆپۆزەڵ و بەڕێوەبردنی پرۆژە وپەیداكردنی هاوكاری بۆ ڕێكخراوەكان.

tEFDTSaPNQc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە