کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گروپی گەشەی گەرمیان بۆ داكۆكی و فشاری مەدەنی ڕاگەیەندرا

.

08:29 PM - 21/06/2021

ژمارەیەك چالاكوان و یاساناس و رۆژنامەنووس و كەسایەتی سنوری گەرمیان، پێكهێنانی گروپی گەشەی گەرمیانیان  بۆ داكۆكی و فشاری مەدەنی راگەیاند، یەكەمین  كاری گروپەكەش فشار دروستكردنە بۆ تەواوكردنی ریگای كەلار –دەربەندیخان و هەروەها رێگەی كەلار –كفری.
رێبوار حەمەساڵح یەكیك لەسەرپەرشتیارانی گروپەكە رایگەیاند: گروپەكەیان كاردەكات بە ئامانجی خزمەتكردن بە گەرمیان لە سێكتەرەجیاوازەكاندا.
وتیشی: چاودێریی حكومەت و دامودەزگا جیاوازەكان دەكەن، لەهەمان كاتیشدا  هاوكار و پشتیوان  دەبن لە بڕیارە یاسایی و بابەتییەكاندا.

Fxiqhxk2D_o

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە