کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەسوكاری زیندانیانی بادینان سەردانی پەرلەمانیان كرد

.

08:19 PM - 21/06/2021

پێنج لە كەسوكاری زیندانیانی بادینان سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و سەبارەت بە چارەنووسی گیراوەكانیان و ئامادەبوونی فراكسیۆنەكان لەكاتی دادگاییكردنی ئەو گیراوانە كە بڕیارە لە 5 و 12 ی مانگی تەموز بەڕێوەبچێت لەگەڵ فراكسیۆنە جیاجیاكانی پەرلەمان كۆبوونەوە.
 لەو بارەیەوە ئامەد سلێمان كە یەكێكە لە كەسوكاری زیندانیانی بادینان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئەوان هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەكەنەوە كە ئاراستەی گیراوەكانیان كراوە و داواش لە هەموو فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن بە بێ جیاوازی هاوكاریان بن بۆ دەرخستنی راستییەكان.

g-u9BxYIl1Q

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە