کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچینی: وێڵز هەڵبژاردەیەكی بەهێزە

.

11:47 AM - 20/06/2021

 بەر لە رووبەڕووبوونەوەیان لەبەرامبەر هەڵبژاردەی وێڵز لەمیانی جەولەی سێیەمی یۆرۆدا  مانچینی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد : یارییەكی قورس و بەهێزیان هەیە و رووبەڕووی هەڵبژاردەیەكی بەهێز دەبنەوە   هەروەها وتیشی : وێڵز هەڵبژاردەیەكی باشە و لەریزبەندی فیفا ماوەی چەند ساڵێكە لەپلەكانی پێشەوەیە   ئەمەش ئەوە دەردەخات خاوەن یاریزانی ئاست بەرز و لێهاتوون   بەتایبەت كە یەكێكە لەهەڵبژاردەكانی بەریتانیا و یاریزانەكانی خاوەن توانایەكی جەستەیی بەهێزن و یۆرۆی رابردوو گەیشتونەتە قۆناغی پێش كۆتایی   بۆیە پێویستە یاریزانانی ئیتاڵیا بەئاستێكی بەرز دەربكەون و ئامانجمان تۆماركردنی سەركەوتنە   هەروەها راهێنەری ناوبراو ئاماژی بۆ ئەوە كرد :  سەرەتا ئامانجیان گەیشتنە قۆناغی 16 بووە و سەركەوتوو بوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە