کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیمارات بۆ دوو ساڵ كرا بە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

.

10:47 PM - 11/06/2021

ئیمارات بۆ ماوەی دوو ساڵ كرا بە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
لەوبارەیەوە میدیاكانی ئیمارات بڵاویانكردۆتەوە: دوای هەوڵێكی زۆری دیبلۆماتی، نەتەوە یەكگرتووەكان بە 179 دەنگی ئەندامانی ئیماراتی وەك ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەسەند كرد، ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە: ئەندامێتییەكەی ئیمارات بۆ هەمیشەیی نییە و تەنها بۆ ساڵانی 2022 بۆ 2023 دەبێت.
لای خۆشییەوە  محەمەد بن زاید جێنشینی ئیمارات ڕایگەیاندووە: ساڵانێكی زۆرە لە هەوڵدان بۆ بەئەندام بوونی ئیمارات لە ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمڕۆش سەركەوتوو بوون لەو هەوڵە و متمانەی جیهانیان بەدەستهێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە