کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق چاودێران ناتوانن سكاڵا تۆمار بكەن

.

10:43 PM - 11/06/2021

لە كاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق چاودێران ناتوانن سكاڵا تۆمار بكەن و كاری ئەوان تەنها چاودێریی پرۆسەكە دەبێت.
لەو باریەوە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: ژمارەیەكی زۆری رێكخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنی عیراق دەكەن، بەڵام بەپێی یاسای كۆمسیۆن ئەو رێكخراوانە و نوێنەری حزبەكان تەنها چاودێری پرۆسەكە دەكەن و نابێت سكاڵا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن پێشكەش بكەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: بەپێی یاسای كۆمسیۆن رێكخراوەكان راپۆرت لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆسەكە ئامادە دەكەن، هەروەها هیچ رێكخراو و لایەنێك بۆی نییە دەستوەردان لە پرۆسەكەدا بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە