کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزە ئەمنییەكانی عیراق پیلانێكی تیرۆریستیان پووچەڵكردەوە

.

05:36 PM - 11/06/2021

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: دوای دەستكەوتنی زانیاری ورد، تیمەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ، توانییان دەست بەسەر چوار مووشەكی كاتیۆشادا بگرن، كە لە چوار سەكۆدا جێگیركرابوون و ئامادەكرابوون بۆ تەقاندنیان.
ئاماژەی بەوەشكردوە: سەكۆ موشەكییەكان لە ناوچەی زەنبوری سەر بەپارێزگای دیالە دۆزراونەتەوە، كە هاوسنوری پارێزگای سەڵاحەدینە و ئامادەكرابوون بۆ بەئامانجگرتنی بنكەی ئاسمانی بەلەد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق باسی لەوەشكردوە: دوای دۆزینەوەی موشەكەكان لەلایەن شارەزایانی كۆنتڕۆڵی تەقەمەنییەوە پوچەڵكراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە