کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی سەردانی ژمارەیەك وڵاتی ئەوروپی دەكات

.

05:32 PM - 11/06/2021

حەمید نەعیم غزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند: لەگەڵ بالۆف ئۆرۆش باڵیۆزی كۆماری سربیا لە عیراق ئامادەكاری تایبەت دەكەن بۆ سەردانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئەو وڵاتە و چەند وڵاتێكی تری ئەوروپی.
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو: گەشتی داهاتووی كازمی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستپێشخەرییەكی بەرپرسیارانەیە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە و لە پێناو دووپاتكردنەوەی پابەندی عیراق بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان و باشتركردنی پەیوەندییەكانی وڵات لە گەڵ وڵاتانی جیهان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە