کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی لە 2 ساڵی رابردوودا بەرزدەبێتەوە

.

05:25 PM - 11/06/2021

 هەرچەندە ئەمرۆ لەمامەڵەكانی بازاری جیهانیدا بە ئاستێكی كەم بەرزبونەوەو دابەزینەوەی تۆماركردووە، بەڵام هیشتا نرخی نەوت لەبەرزترین ئاستی تۆماركراوی نرخەكاندا لە دووساڵی رابردوودا ماوەتەوە.
لەو چوارچیوەیەشداو بەپێی دواترین نرخی بازاڕی جیهانی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی جۆری تێكەڵەی برێنت بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 29 بەرزبۆتەوەو بە زیادبوونی 21 سەنت گەیشتە 72 دۆلارو 73 سەنت، هەروەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی سوكی ئەمریكاش بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 21 بەرزبۆتەوەو بە زیادبوونی 15 سەنت بە 70 دۆلارو 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش لە كاتێكدایە تادێت قەبارەی خواستەكان لەسەر ئەو بەرهەمە لەلایەن چین و وڵاتانی ئەوروپاوە روو لە زیادبوونەوە دەكات و بەوەش دووبارە نرخی نەوت گەیشتۆتەوە ئەو كاتەی پێش بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا لەساڵی 2019دا تیایدابووە.
هۆكارێكی تری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت, ئەو زیادبوونەوە بەرچاوەیە كە لە كەرتی گەشتیاری فرۆكەوانیدا روویداوە بە تایبەت لە وڵاتانی ئەوروپا، كە لەپاش كەمكردنەوەی كۆتوبەندە خۆپارێزییەكانەوە بە تەنها لە دوو هەفتەی رابردوودا ژمارەی ئەنجامدانی گەشتە فرۆكەوانیەكان لەئەوروپا سەدا 17 زیادیكردۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە