کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا: هێرشەكانی سەر هێزەكانمان لە عیراق زیانی نەبووە

.

03:18 PM - 11/06/2021

نێد پڕایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێرشە موشەكیەكانی سەر هێزەكانی هێزەكانی وڵاتەكەی و بەڵێندەرەكانی لە بەغدا هیچ زیانێكی بەرچاوی ماددی یاخود گیانیان لێنەكەوتۆتەوە ، وتیشی: هێشتا واشنتۆن شوێنەواری هێرشەكانی سەر بنكەی ئاسمانی بەلەد و دامەزراوەی پشتیوانی دیبلۆماسی ئەمریكی لە فڕۆكەخانەی بەغدا هەڵدەسەنگێنێت كە فڕۆكە سەربازییەكانی ئەمریكا ئەو بنكەیە بەكاردەهێنن ، نێد پڕایس ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەكی كەم لەو كەسانەی لەو شوێنی نزیك هێرشەكان بوون ، بەسووكی برینداربوون و خێرا چارەسەرییان وەرگرتووە .
لە رابردوودا چەندین جار هێرشی مووشەكی كراوەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق، دواینجاریش 9ی ئەم مانگە بوو كە  لەڕێی دوو مووشەكەوە بنكەی ڤیكتۆریا كە تایبەتە بە هاوپەیمانان لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كرایە ئامانج.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە