کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وردبینی لە دۆسیەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت و پلە نایاساییەكان وەردەگێردرێتەوە

.

03:14 PM - 11/06/2021

دەستەی دەستپاكی لە حكومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمدا، هەموو وەزارەتەكان راسپێردراون لە رێی لیژنەیەكی تایبەتەوە وردبینی لە دۆسیەی فەرمانبەراندا بكەن و پرۆسەی وردبینیی لە وەزارەتەكاندا بەردەوامە، ئەوەشی ئاشكراكرد هەر فەرمانبەرێك بە نایاسایی پلەی بەرز كرابێتەوە، پلەكەی لێ وەردەگیرێتەوە.
لە راگەیەنراوەكەی دەستەی دەستپاكیدا هاتووە هەر كاتێك وردبینی لە دۆسیەی فەرمانبەران تەواو كرا، لیژنەی باڵای چاكسازی بڕیار لەسەر پلە نایاساییەكان دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە