کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆرۆی 2020: لەیاری دەستپێكدا ئیتاڵیا وتوركیا لەئۆڵمپیكۆ بەیەكدەگەن

.

02:58 PM - 11/06/2021

  شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا میوانداری یەكەم یاری پاڵەوانێتی ئەوروپای 2020 دەكات كە هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و توركیا لەیاریگای ئۆڵمپیكۆ كۆدەكاتەوە  بۆ بینینی ئەو یاریە رێگە بەئامادەبوونی 16 هەزار هاندەر دەدرێت لەسەر كورسی یاریگاكە ئامادەبن ئەمە جگە لەدانانی شاشەی گەورە لەگۆرەپان و شوێنە گشتییەكان لەناو پایتەختی ئیتاڵیا  یاریەكە سەعات 10ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان و بەناوبژیوانی دانی ماكیلی هۆڵندی دەست پێدەكات كە یەكێكە لەیاریەكانی كۆمەڵەی یەكەم و جگە لەو دوو هەڵبژاردەیە هەڵبژاردەكانی ویڵز و سویسراشی تیایە  ئیتاڵیا ئەمەجاری دەیەمە بەشداری لەپاڵەوانێتی ئەوروپا دەكات  لەكۆی ئەو بەشدارییانە یەك جار بووەتە پاڵەوان ئەویش لەساڵی 1968 كاتێك لەیاری كۆتایدا سەركەوتنی لەبەرامبەر هەڵبژاردەی یوغسلاڤیا تۆمار كرد ئەمە جگە لەوەی دوو جار پلەی دووەمی بەدەستهێناوە لەساڵانی 2000 و 2012 و لەساڵی 1980 ش پلەی سێیەم و لەساڵی 1988 پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە  لەپاڵاوتنەكانی گەیشتنە یۆرۆی 2020 ئیتاڵیا بەراهێنەرایەتی رۆبرتۆ مانشینی كاروانێكی زۆر سەركەوتوی بەرێكرد بەجۆرێك لەكۆی 10 یاریەكە سەرجەمیانی بردەوە و بە30 خاڵی تەواو و بەیەكەمی كۆمەڵەی دەیەم گەیشتە دوا یاریەكانی یۆرۆ  لەلایەكی ترەوە و لەیاریە دۆستانە ئامادەكاریەكان بۆ یۆرۆ ئیتاڵیا 2 یاری ئەنجامدا لەیەكەمیاندا بە7 گۆڵی بێ بەرامبەر شكستی بەهەڵبژاردەی سان مارینۆ هێنا و لەدووە یاریشدا روبەروی چیك بۆوە و یاریەكەی بە4 گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە  بەوەش دەكرێت بوترێت ئەو هەڵبژاردەیە زۆر بەتەواوی ئامادەیە بۆ دەستپێكردنی ركابەریەكانی یۆرۆ و وەك یەكێكیش لەهەڵبژاردە پاڵێوراوەكان ئەژمار دەكرێت تا ركابەری لەسەر نازناوی پاڵەوانێتی یەكە بكات و لەهەمان كاتیشدا قەرەبوی شكستی ساڵی 2018 بكاتەوە كە نەیتوانیوە بگاتە جامی جیهانی ئەوەش وەك روداوێكی چاوەروان نەكراو لەجیهانی تۆپی پێ باس دەكرێت  لەكاتی راهێنانە ئامادەكاریەكان بۆ یەكەم یاری یۆرۆ هەرچەندە ماركۆ ڤیراتی بەشێوەیەكی ئاسایی بەشداری كرد بەڵام رەنگە مانشینی راهێنەر بەشداری پێ نەكات تا بەتەواوی مەترسی پێكانەكەی لەسەر دەروات و ئەگەری هەیە لەجێگای ئەو بەشداری بە لۆكاتێلی بكات لەهیڵی ناوەراست  لەلایەكی ترەوە و پێش یەكەم یاری یۆرۆ  مانشینی روبەروی لێدانێك بۆوە كاتێك لۆرینزۆ پیلیگرینی یاریزانی هیڵی ناوەراست تووشی پێكان بوو كە ئەو یاریزانەتەمەن 24ساڵە لەدوو یاریە دۆستانەكەش وەك یاریزانی یەدەگ بوو  یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیاش داوای لەیوفا كردووە رێگەیان پێ بدەن لەبری پیلیگرینی ناوی گایتانۆ كاسترۆفیلی بخەنە لیستی هەڵبژاردەكە كە ئەو یاریزانەی فیۆرەنتینا گەیشتۆتە كەمپی مەشقەكانی ئاتزۆری و بەشداری لەراهێنانەكان دەكات تا لەلایەن یوفاوە گڵۆپی سەوزی بەشداری كردنی بۆ هەڵدەكەن پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیتاڵیاش بەم شێوەیەیە: جینلویجی دۆنارۆما، ئەلیساندرۆ فلۆرینزی ، لیۆناردۆ بۆنۆچی ، جۆرجیۆكیلینی ،لیۆناردۆ سپینازۆلا،نیكۆلۆ بارێلا ،جۆرجینهۆ لەگەڵ مانوێل لۆكاتێلی و دۆمەنیكۆ بیراردی و فیدریكۆ كییزا و لۆرینزۆ ئینسینی  هەرچی هەڵبژاردەی توركیایە مێژوی بەشداریكردنی لەپاڵەوانێتی ئەوروپا زۆر نییە و پێنجەم جارە بەشداری دەكات لەدوای ساڵانی 1996و2000و2008و2016 باشترین ئەنجامیشی گەیشتنی بوو بۆ قۆناغی  پێش كۆتایی یۆرۆی 2008 و گەیشتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی لەیۆرۆی 2000  بەڵام كاروانەكەی لەپاڵاوتنەكانی گەیشتن بۆ پاڵەوانێتی ئەمجارە بەشێوەیەكی باش بەرێكرد و لەدوای فەرەنسا بەپلەی دووەمی كۆمەڵەی هەشتەم بلیتی بەشداریكردنی بەدەستهێنا  بەتۆمار كردنی 7 بردنەوە و 2 یەكسان بوون و شكستێك و تەنها سێ گۆڵیان لێكراوە توركیا كە سینول گۆنیش راهێنەرایەتی دەكات سێ یاری دۆستانەی ئەنجامدا وەك ئامادەكاریەك بۆ یۆرۆ كە توانی لەبەرامبەر ئازربیجان و مۆڵدۆڤا بردنەوە تۆمار بكات و لەگەڵ غینیاش یەكسان بوو  ماوەتەوە بڵێین لەپێشتردا هەردوو هەڵبژاردە بەگشتی هەشت جار روبەروی یەك بونەتەوە لەوانە یەكجاریان لەقۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵەوانێتی ئەوروپای 2000 بوو كە بەبردنەوەی ئیتاڵیا بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە