.
02:37 PM - 11/06/2021
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
کە ڕۆژنامەنووس غرووری پەیدا کرد، یٔیدی هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ یٔەو بەرپرسانەی کە بازرگانی و دەوڵەمەندبوون دایبڕیون لەمیللەت، لەبنەڕەتدا هیچ جیاوازییەک نیە لەنێوان (ڕۆژنامەنووس و نووسەر) لەلایەک و (سیاسی و کاربەدەستەکان) لەلایەکی دیکەوە، وەک چۆن ڕۆژنامەنووس و نووسەر و ڕۆشنفکرەکان دەبێت هەمیشە نزیکی شەقام و هاوڵاتی و کۆمەڵگە بن، بەهەمانشێوەیش دەبێت سیاسی خەمخۆرو کاربەدەستی دڵسۆزیش هەمیشە لەناو خەڵکدا بێت و لەیٔازارەکانیان تێبگات و بەدەم داواکاریەکانیانەوە بێت.
لەڕاستیدا، کە کاربەدەستەکان لەکۆمەڵانی خەڵکی نزیک بن و گوێ لەخەمی میللەت بگرن و بەدەم داواو پێویستی هاوڵاتیانەوە بچن، یٔەوا یٔەوکات نزیکی ڕۆژنامەنووس و نوسەر لەهاوڵاتیانەوە زۆر گرنگ نابێت بۆ گەیاندنی داواکاری هاوڵاتیان، بەڵام کاتێک کاربەدەستەکان هێندەی یٔاسمان و ڕێسمان دووربوون لەمیللەت و گوێیان نەگرت لەخەمی میللەت، یٔەوا یٔەوکات وەزیفەی ڕۆژنامەنووس و نووسەرانە لەمیللەت نزیک بن و لەڕێگای نووسین و دەزگاکانیانەوە خەمی هاوڵاتیان بگەیەنن بەکاربەدەستان و بەرپرسەکانی حکومەت، بەڵام کاتێک دەبینین ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانیش تووشی غرووری دەرکەوتن لەشاشە و چاکەت و پانتۆڵی مارکە دەبن، یٔەوا هیچ جیاوازییەکیان نامێنێت لەگەڵ کاربەدەست و سیاسیەکاندا و یٔەوانیش تووشی دوورەپەرێزی دەبن لەمیللەت و دادەبڕێن لەخەمی هاوڵاتیان و کۆمەڵگا.
زۆرێکی ڕۆژنامەنووسەکانی کورد تووشی غروورێکی لەڕادەبەدەر بوونەتەوە، یٔەم غروورەیش لەبوونی ماددەیەکی زۆرەوە سەرچاوەی گرتووە، لەم کاتەدا ڕۆژنامەنووسان یٔەو واقیعە لەبەر چاو ناگرن کە: تاکو زیاتر دەربکەون و بینەریان زیاد بکات، یٔەوان یٔەرکیان قورس دەبێت و لێپرسراوێتیان زیاتر دەبێت بەرامبەر میللەت و هاوڵاتیان، بەڵام هەرکە گەیشتنە میدیایەکی پڕ داهات و بەرنامەیەکی پێشکەش کرد، یٔیدی غروور سەریان لێدەشێوێنێت و وەزیفەی یٔەخلاقی خۆیی بیردەچێتەوە. یٔەو ڕۆژنامەنووسانە پێیانوایە زۆر بەیٔەتەکێتێت و یٔەخلاقیانە کاردەکەن، لەکاتێکدا نازانن دوورکەوتنەوە لەخەمی خەڵک و تێنەگەشت لەیٔازاری میللەت یٔەو پەڕی نامۆراڵی و بێ یٔەتەکێتییە.
یٔەوەی یٔێستا ژمارەیەکی زۆر ڕۆژنامەنووسی کوردی یەکسان کردووە بە ژمارەی کاربەدەستانی کوردستان، نەمانی خەمی میللەت و هاوڵاتیانە لەلای یٔەو ڕۆژنامەنووسانە، یٔەو ڕۆژنامەنووسانە کاتێک لەتیڤی و بەرنامەکانیانەوە ناشیرینیەکانی دەسەڵات یەکسان دەکەن بەسفر لەپێناو موچەی زۆر و جێگای باش، یٔیدی دەبێتە بەشێکیش لەدەسەڵات و خراپەکاری، یٔەم ڕۆژنامەنووسانە لەبری یٔەوەی نوقتە وسوڵی نێوان میللەت و دەسەڵات بێت، بەڵکو بەهۆی جێگاکەیانەوە تووشی غروور دەبن و پێیاوایە یٔەوان لەسەروو زۆر بابەتی سادەی کۆمەڵگاوەن و نابێت بۆی بچەمێننەوەو قسەی لەسەر بکەن.
لەهەمووی کارەساتبارتر یٔەوەیە ڕۆژنامەنووس بەهۆی غرووری کارەکەیەوە وای لێ بێت خۆی بەبەشێک لەمیللەت و هەژارەکان نەزانێت و بەپێچەوانەوە زوو زوو سەردانی کاربەدەستان بکات و نوسینگەی فڵان و فیسار بەرپرس بەسەر بکاتەوە.
هۆکاری سەرەکی یٔەم غروورە لەلای ڕۆژنامەنووسان یٔەوەیە، کاتێک کە ڕۆژنامەنووسان (حەزی میدیایی) دەکەن بەقوربانی (حەزی ماددی) و پێیدەگەن، یٔیدی یٔەوە جۆرێکە لەتێربوون و یٔیشباع و تووشی بازدانێکی گەورە دەبنەوە کە ڕابردوویان لەپێش چاو دەشێوێنێت و پێیان عەیبەیە ڕۆژێک لەڕۆژان بگەڕێنەوە بۆ یٔەو ڕابردووە، بۆیە کەمجار و بەدەگمەن ڕێکەوتی یٔەوە دەکەین کەسێکی دەوڵەمەند کاری ڕۆژنامەنووسی هەڵبژێرێت، بەڵام زۆرترینجار هەژارەکان یان تەبەقەی خوارەوەو ناوەڕاست دەبنە ڕۆژنامەنووس، هەرکاتێکیش یٔەمانە گەیشتنە تەبەقەی یەکەم، تووشی غروور دەبن و واز لەکارەکەیان دێنن و لەپڕ یان دەبن بە بازرگان یان لەپەنای سیاسییەک و سیاسەتدا دەردەکەونەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە