کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە 100 ملیۆن هاوڵاتی ئەوروپا ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە

.

11:15 AM - 11/06/2021

ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا رایگەیاندووە، بەشێوەیەكی گشتی تائێستا زیاتر 100 ملیۆن هاوڵاتی وڵاتانی ناو یەكێتییەكە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە نیوەی كەسانی سەرەو تەمەن 18 ساڵ لەخۆدەگرێت.
سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا راشیگەیاند: ئەو هەنگاوە گەورەیان جێبەجێكردووە لەكاتێكدا بەردەوامن لەهەناردەكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژار ، ئاشكراشیكرد، تائێستا 700 ملیۆن بڕە ڤاكسینیان بەرهەمهێناوە، لەو بڕەش 350 ملیۆن بڕیان رەوانەی 90 وڵاتی جیهان كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە