کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە گەرمیان بەتانكەر ئاو بۆ ئەو گوندانە دابین دەكرێت كە توشی وشكەساڵی بوون

.

12:17 AM - 11/06/2021

لە گەرمیان بەتانكەر ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو گوندانە دابین دەكرێت كە وشكەساڵی رووی تێكردوون، لەو چوارچێوەیەدا ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سنوورەكە لە كۆبوونەوەی بەردەوامدایە بۆ نەهیشتن و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی وشكەساڵی,لەنوێترین هەنگاویشدا بریاردراوە ئاوی خواردنەوە بەتانكەر و بەشێوەی ڕۆژانە بۆ ئەو گوندانە دابین بكرێت كە تووشی وشكەساڵی بوون، لەوبارەیەوە عەباس ئەنوەر وتەبیژی ئیدارەی گەرمیان بەگەلی كوردستانی راگەیاند بەڕێوەبەرایەتیەكانی پەیوەندیدار بە وشكەساڵی راپۆرتی خۆیان لەبارەی وشكەساڵییەوە رەوانەی وەزارەتەكانی خۆیان كردووە.
ئەم هەوڵانەی ئیدارەی گەرمیان لەكاتێكدایە دوو مانگە لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە وشكەساڵی لەناوچەكە ڕاگەیاندراوە بەڵام تائێستا هیچ قەرەبووییەك بۆ جوتیاران و خاوەن ئاژەڵەكانی گەرمیان خەرج نەكراوە,كە پێشبینی دەكرێت بۆ قەرەبووی جوتیارانی سنوورەكە شەش ملیار دینار پێویست بێت.

G-Rg5bnUpKI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە