کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كارمەندانی كارگوزار لەكۆیە داوای مووچەكانیان دەكەن

.

12:08 AM - 11/06/2021

كارمەندانی كارگوزار لەسنووری بەرێوبەرایەتی تەندروستی كۆیە بۆ دووەم رۆژ ناڕەزایەتیان نیشاندا بەرامبەر پێشێلكردنی مافەكانیان و خەرج نەكردنی شایستە داراییەكانیان.
ئەو كارمەندانە ئاماژەیان بەوەكرد شەش مانگە بێ مووچە كاردەكەن و لەرۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبن لەبایكۆتكردنی شوێنی كارەكانیان تاوەكو وەڵامێكی كرداری وەرنەگرن.
بۆ داواكاری ئەو كارمەندانە كەناڵی گەلی كوردستان پەیوەندی كرد بەبەشی یاسایی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە و ئەوان ئاماژەیان بەسەرجەم نووسراوەكانیان كرد كە لەڕابردوودا ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی و حكومەت كراوە و ئەوەخرایەڕوو خەرجكردنی پارەی ئەو كارمەندانە لەسەر ئیمزای سەرۆكی حكومەت ماوەتەوە

SiPDsFwUDeM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە