کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵیادی كۆچی دوایی لالە حەمە سەنگەری بەڕێوەچو

.

10:42 PM - 10/06/2021

لەشاری كەلار ,بەئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لەپیشمەرگەی دیرین و ژمارەیەك ئەندامی سەركردایەتی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان ,یەكەمین سالیادی كۆچی دوایی پیشمەرگە و تیكۆشەری دیرین لالە حەمە سەنگەری بەریوەچو.
لەمەراسیمی سالیادەكەی دا,محمود سەنگاوی وتاری یەكیتی نیشتیمانی خویندەوە,و تیادا باسی لە رۆژانی پڕ سەروەری لالە حەمەی سەنگەری و خانەوادەكەی كرد لەریزەكانی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان,هاوكات باسی لەسەرەتاكانی شۆرشی نوێ و دامەزراندنی یەكیتی كرد كە لالە حەمە سەنگەری خۆی یەكیك بو لەو كەسانەی یەكەمین بەیاننامەی دامەزراندنی یەكیتیان لەناو خەلكدا بڵاوكردەوە.
خانەوادەی حەمە سەنگەری لەمەراسیمەكەدا, ریزلینانی خانەوادەكەیان بەخشی بەخانەوادەی سێ شەهیدی هاوسەنگەری لالە حەمە سەنگەری,وپاش خویندنەوەی چەندین پەخشانە شیعر و هۆنراوە,و گیرانەوەی داستان و خەباتی پر سەروەری لالە حەمە سەنگەری,خانەوادەی ئەو پیشمەرگە دیرینە لەوتاری بنەمالەكەیاندا رایانگەیاند,لالە حەمە چ كردبێـت بۆ ئازادی ئەم ولاتەی كردوە,ئەوانیش هەر بەردەوام دەبن تا ڕێگاكەی باوكیان هەمیشە رۆشن بێت لەهەوڵدان بۆ گەیشتن بەئامانج.
پیشمەرگە و تیكوشەری دیرین حەمە سەنگەری لەسالی 1930  لەگوندی سەنگەری قۆرەتو لەدایكبوە,و پیشمەرگەی هەردو شۆرشی ئەیلول و شورشی نوێ بوە,و لەریزەكانی كۆمەلە و یەكیتی دا رۆلی بەرچاوی چەكداری هەبوە لەناوچەكانی گەرمیان و قەرەداغ دا,و لەچەندین بۆنەدا سەرۆك مام جەلال بەگرنگەوە باسی لەرۆلی لالە حەمەی كردوە,و پاش ماوەیەك لەتوشبونی بەنەخۆشی لە 10-6-2020 بەنەخۆشی كۆچیی دوایی كرد,و لەگۆرستانی بەرلوت بەخاك سپیردرا.

r-599nxwKAE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە