.
08:45 PM - 10/06/2021
رۆژی ١٠-٦-٢٠٢١ له مه‌راسیمێکدا کە لە به‌رزاییه‌کانی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، زنحیره نه‌خۆشخانه‌کانی های کواڵیتی و زانکۆی ئه‌مریکی له سلێمانی پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شی پزیشکیان ئیمزا کرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌م رێکه‌وتنه فێرخوازانی زانکۆی ئه‌مریکی سود له تاقیگه پێشکه‌وتوه‌کانی نه‌خۆشخانه‌کانی های کوالێتی وه‌رده‌گرن بۆ تاقیکردنه‌وه پزیشکی و زانستیه‌کانیان و گه‌شه‌پێدانی توانای خۆیان و زانکۆکه‌یان.
له‌و پڕۆژه هاوبه‌شه‌دا که له‌لایه‌ن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری قەیوان گروپ و سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکانی های کوالێتی و به ئاماده‌بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەپزیشکان و میوانان ئیمزا کرا، بەپشت بەستن بە توانای خۆماڵی لەبواری توێژینەوە و فێرکاری زانستی پزیشکیدا کارئاسانی زۆر ده‌کرێت بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی پزیشکی، لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی کوالیتی کاری پزیشکی و تاقیگه‌یی.
ئامانجی سەرەکی رێککەوتنە پزیشکییەکە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستییە لەکوالێتی و بەکارهێنانی دەرمان و تاقیگەکان و بواری تەندروستی بەگشتی.
شایانی باسه زنجیرە نەخۆشخانەکانی های کوالێتی، ئاستێکی بەرزی زانستی و پزیشکیان هه‌یه که سەرەکیترینیان شاری پزیشکی ئەنوەر شێخەیە، لە ساڵی 2020-وه دامەزراوە و لە لایەن گروپی کۆمپانیاکانی قەیوانەوە وەک پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری پێشکەوتوو پشتیوانی دەکرێت و سەدان پزیشک و پەرستار و کارمەندی کارامە کاری تێدا ده‌که‌ن.
AFr1xg7zFJg
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە