کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی بڕیارێكی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد

.

08:23 PM - 10/06/2021

بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا دۆلاری زیاتر بخاتە بازاڕەوە، بەمەبەستی دابەزاندنی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی.
بەگوێرەی نوسراوەكەی بانكی ناوەندی، كە ئاڕاستەی سەرجەم بانكەكان‌و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی كردووە، بڕیاریداوە فرۆشی دۆلار بەشێوەی نەختی زیادبكات، بەجۆرێك لەمەودوا هەفتانە 300 هەزار دۆلار بۆ پشكی بانكەكان، 2 ملیۆن‌و 200 هەزار دۆلار بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵۆگۆری دراو لە جۆری (ئەی)، 750 هەزار دۆلار بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵۆگۆری دراو لە جۆری (بی)‌و 70 هەزار دۆلار بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆری (سی) تەرخان بكرێت.
بانكی ناوەندی عیراق لە مانگی كانونی یەكەمی 2020دا، بەهای 100 دۆلاری لە 119 هەزار دینارەوە بۆ 147 هەزار دینار بەرزكردەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێكیشە بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی عیراق‌و هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە، بەجۆرێك 100 دۆلار لەسەرووی 150 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت، ئەوەش یەكەمجارە لەماوەی 16 ساڵی رابردوودا نرخی گۆڕینەوەی دۆلار بگاتە ئەو ئاستە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە