کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی سوودی سەر قەرزەكانی كەرتی نیشتەجێبوون لادەبات

.

07:26 PM - 10/06/2021

بانكی ناوەندی عیراق بڕیاریدا تەرخانكراوی دارایی بۆ پێدانی قەرزەكانی كەرتی نیشتەجێبوون  زیادبكات و سوودی سەر پێدانی قەرزەكانیش هەڵبوەشێنێتەوە.
لەوبارەیەشەوە, بانكی ناوەندی عیراق لە راگەیەندراوێكیدا ئەوەی خستۆتەروو: بڕیاریانداوە بە بەرزكردنەوەی پارەی تەرخانكراوی كەرتی نیشتەجێبوون بۆ ترلیۆنێك و 900 ملیار دینار/ كە لەو بڕەش ترلیۆنێكی بۆ بانكی خانوبەرەیەو 900 ملیار دینارەكەی تریشی بۆ سندوقی نیشتەجێبوونەو ئامانج لەو كارەكەش زیادكردنی ژمارەی سوودمەندبووانە.
ئەوەشی خستۆتەروو: كە بە تەرخانكردنی ئەو پارە زیادانە ئێستا سەرمایەی دارایی هەردوو بانكەكە بۆ 3 ترلیۆن و 600 ملیار دینار زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە: كە بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەو لابردنی سوودی سەر قەرزەكان  بەو سوودانەشی لەسەر قەرزە پێدراوەكانی پێشوو دانرابوون و  تەنها بڕە پارەی گرتنبەری رێكارە ئیداریەكان وەردەگیرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە