کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێدوانیك بە ناوی وەزیری دارایی عیراقەوە لەسەر دۆلار رەتدەكرێتەوە

.

05:20 PM - 10/06/2021

وەزارەتی دارایی عیراق لێدوانێك بە ناوی ( عەلی عەلاوی) وەزیری داراییەوە لەسەر زیاد بەرزبونەوەی بەهای دۆلار رەتدەكاتەوە و بە هەڵبەستراو وەسفی دەكات .
وەزارەتی دارایی عیراق لەڕاگەیەندراوێكیدا ئاشكرایكردووە: ئەوەی لەهەندێ لە میدیاكانەوە بڵاو كراوەتەوە و وەكو لێدوانێك دراوەتە پاڵ (عەلی عەلاوی) وەزیری دارایی, كەگوایە بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 300 هەزار دیناری عێراقییە،  دوورە لەڕاستیەوە و وەزیری دارایی هیچ لێدوانێكی لەو جۆرەی نەداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە:  ئەوە جۆرێكە لەبڵاوكردنەوەی زانیاری ناراست و دروست و هەوڵێكە بۆ  شێواندن و تێكدانی سەقامگیری دۆخی ئابووریی وڵات و بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی .
داواشی لە راگەیاندنەكان كردووە: پشت بە هەواڵ و زانیارییە رەسمییەكان ببەستن كە لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی داراییەوە دەردەچن لەگەڵ  ئەو زانیارییانەی كە لەسەر ماڵپەڕی رەسمی وەزارەت و هەژمارە رەسمییەكانی لە لەتۆڕە كۆمەڵایەتی فەیسبوك و تویتەر بڵاو دەكرێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە