کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

واشنتۆن دەست بە سەر 2.3 ملیۆن دۆلاری هاككەراندا دەگرێت

.

05:40 PM - 09/06/2021

وەزارەتی دادی ئەمریكا رایگەیاند: بە بەهای 2 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار دەستیان بەسەر 63 یەكەی بیتكۆیندا گرتووە، كە لە واڵێتی یەكێك لەو كەسانەدا بووە كە بەشداری لە هێرشە ئەلیكترۆنیەكەی سەر كۆمپانیای (كۆلۆنیال پایپلاین)ی ئەمریكادا كردووە.
نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا كە بە (ئیف بی ئای) ناسراوە ئاشكرایكرد: توانیویانە بگەن بە ژمارەی نهێنی واڵێتی یەكێك لەو كەسانەی كە بەشدارییان لە هێرشە ئەلكترۆنییەی مانگی رابردوودا كردووە‌و دەستیان بەسەر 63 پۆینت 7 یەكەی بیتكۆیندا گرتووە، كە بەهاكەی 2 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار بووە.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری كۆمپانیای كۆلۆنیال پایپلاین بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی راگەیاندوە: بۆ رزگاركردنی داتا ئەلیكترۆنییەكان 4 ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلاریان، بە دراوی بیتكۆین داوە بەهاككەران.
كۆمپانیای كۆڵۆنیاڵ پایپلاین كە كاری گواستنەوەی سوتەمەنی ئەنجام دەدات و نزیكەی لەسەدا 45ی پێداویستی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریكا دابین دەكات، مانگی رابردوو بەهۆی هێرشێكی ئەلیكترۆنیەوە  زیاتر لە هەفتەیەك كارەكانی راگیرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە