کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆنارۆما بۆ پێنج وەرز پەیوەندی بەپاریس سان جێرمان دەكات

.

03:42 PM - 09/06/2021

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی نزیك بۆتەوە لەئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵچی ئیتاڵی لەپێناو بەهێزتركردنی یانەكە بۆ وەرزی نوێ، دۆنارۆمای تەمەن 22 ساڵ بەگرێبەستێكی سەربەست و بەبێ بەرامبەر  پەیوەندی بەریزەكانی پاریس سان جێرمان دەكات، ئەوەش دوای كۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی میلانی ئیتاڵی و ئامادەنەبوونی بۆ نوێكردنەوەی.
رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ئاشكرایكرد: دۆنارۆما ئیمزا لەسەر گرێبەستێك دەكات بۆ ماوەی 5 وەرز لەگەڵ یانە پاریسیەكە و ساڵانە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ وەك مووچە وەردەگرێت.
رۆژنامەكە تەئكیدیكردەوە: رەنگە وەرزی داهاتوو دۆنارۆما لەئیتاڵیا بمێنێتەوە، بەڵام بەشێوەی خواستن و نزیكترین یانەش گرێبەستی خواستنی لەگەڵ ئیمزا بكات یانەی رۆمایە، كە بەدوای گۆڵچییەكی نوێ دەگەرێت  هەرچەندە چاودێری رۆی پاتریسیۆ و هۆگۆ لۆریسیش دەكات.
جێی باسە: دۆنارۆما لەم ماوەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئامادەكاری دەكات بۆ بەشداری كردن لەیۆرۆی 2020 كە هەینی داهاتوو دەستپێدەكات و یەكەم یاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەرۆژی دەستپێكدا دەبێت لەیاریگای ئۆڵمپیكۆ لەرۆمای پایتەخت لەبەرامبەر هەڵبژاردەی توركیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە