کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان گرێبەستی لەگەڵ ڤیناڵدۆم ئیمزاكردووە

.

03:41 PM - 09/06/2021

 سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی تەئكیدی لەوەكردۆتەوە: یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی تا هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ جۆردینیۆ ڤیناڵدۆمی هۆڵندی و یاریزانی پێشووی یانەی لیڤەرپوڵ ئیمزاكردووە.
ئەو یاریزانە تەمەن 30 ساڵە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی كۆتایی هات و لەماوەكانی رابردوو هەرچەندە باس لەنزیكبونەوەی لەچوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەكرا، بەڵام بەپێی تازەترین هەواڵ پەیوەندی بەیانەكەی پاریسی پایتەختی فەرەنساوە كردووە.
جێی باسە: ڤیناڵدۆم كە لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵندا بەشداری لە 75 یاری نێودەوڵەتی كردووە كاروانی یاری كردنی لەگەڵ یانەی فاینۆرد رۆتردام لەساڵی 2007 دەستپێكرد تا ساڵی 2011 بەردەوام بوو، دوای ئەوە لەنێوان ساڵانی 2011 تا 2015 لەریزەكانی ئایندهۆڤن یاری كرد پێش ئەوەی لەنێوان ساڵانی 2015 بۆ 2016 لەریزەكانی نیوكاسڵ یونایتد درێژە بەیاری كردن بدات و لەوێشەوە پەیوەندی بەیانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی كرد، لەگەڵ ڕێدز توانی لەساڵی 2019 نازناوی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە