کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆتنهام نرخی فرۆشتنی هاری كەینی دیاریكرد

.

03:39 PM - 09/06/2021

راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئینگلیزی نرخی كۆتایی فرۆشتنی هاری كەینی ئاشكراكرد كە لەلایەن یانەی تۆتنهام هۆتسبێر دیاریكراوە تا رێگە بەرۆیشتنی بدەن،  دوای كۆتایی هاتنی ركابەریەكانی وەرزی رابردوو رۆیشتنی هاری كەین لەم هاوینە لەریزەكانی تۆتنهام تەئكیدی لەسەركرایەوە، ئەوەش لەپێناو درێژەدان بەكاروانەكەی بۆ بەدەستهێنانی نازناو.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئیكسپرێس: دانییل لیڤی سەرۆكی یانەی تۆتنهام ئامادەنییە بەكەمتر لە150 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری تواناكانی هاری كەین بێت.
باسی لەوەشكردووە: لیڤی دەیەوێت بەلانی كەم بۆ وەرزێكی تر هاری كەین لەتۆتنهام بمێنێتەوە بەڵام ئەو هێرشبەرە سورە لەسەر رۆیشتن.
رۆژنامەكە روونیكردۆتەوە: گرێبەستی كەین لەگەڵ تۆتنهام بۆ 3 وەرزی تر درێژەی هەیە و لەهەمان كاتدا رۆیشتنی بۆ هەر یانەیەكی تر پێویستی بەبڕە پارەیەكی زۆر دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆكی یانەكە وردبینی لەو داوایانە دەكات كە برەكەی 150ملیۆن پاوەند یاخود زیاترە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە یانەی مانچستەرسیتی  زۆر مەبەستییەتی هاری كەین بباتە ریزەكانی، بەڵام روبەروی ململانێیەكی بەهێز دەبێتەوە لەلایەن مانچستەریونایتدی ركابەری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە