کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پورتوگال پێش یۆرۆ خاوەنی ژمارەیەكی پێوانەییە

.

03:38 PM - 09/06/2021

هەڵبژاردەی پورتوگال پێش دەستپێكردنی یۆرۆی 2020 خاوەن ژمارەیەكی تایبەتە لەناو سەرجەم هەڵبژاردە بەشدارەكان، پورتوگال لەكۆمەڵەی شەشەم یاری دەكات لەپاڵ فەرەنسا و ئەڵمانیا و هەنگاریا.
بەپێی زانیاریەكانی ئۆپتای تایبەت بەئامارەكان: هەڵبژاردەی پورتوگال تاكە هەڵبژاردەی بەشدارە لەپاڵەوانێتی یۆرۆ گەیشتبێتە قۆناغە یەكلاكەرەوەكان لە 6 پاڵەوانێتی كۆتاییدا.
پورتوگال لەپاڵەوانێتی رابردووی ساڵی 2016 توانی نازناوەكە بەدەستبهێنێت دوای ئەوەی لەیاری كۆتایدا بەگۆڵێكی بێ وەڵام شكستی بەهەڵبژاردەی فەرەنسا هێنا،  لەیۆرۆی 2020یشدا پورتوگال كاروانەكەی لەكۆمەڵەی شەشەم دەستپَدەكات كاتێك رۆژی سێ شەممەی داهاتوو روبەروی هەنگاریا دەبێتەوە، دوای ئەوە لەرۆژی 19ی ئەم مانگە لەبەرامبەر ئەڵمانیا یاری دەكات، پێش ئەوەی قۆناغی كۆمەڵەكان بەروبەروبوونەوەی فەرەنسا كۆتایی پێ بهێنێت لەرۆژی 23ی هەمان مانگ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە