کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیركادیۆز میلیك بەهۆی پێكانەوە لەیۆرۆ بێ بەش دەبێت

.

03:34 PM - 09/06/2021

تایبەت بەهەواڵی دوركەوتنەوەی یاریزانان لەیۆرۆی 2020، یەكێتی تۆپی پێی پۆڵندا رایگەیاند: ئیركادیۆز میلیكی هێرشبەری هەڵبژاردەكە و یانەی مارسیلیای فەرەنسی بەهۆی پێكانەوە لەئەژنۆی لەیاریەكانی پاڵەوانێتی ئەوروپا  بێ بەش دەبێت، ئەو هێرشبەرە تەمەن 27 ساڵە كاتێك پەیوەندی بەكەمپی مەشقەكانی هەڵبژاردەكەی كرد كێشەی پێكانی هەبوو، بەڵام ئەو پشكنینانەی بۆی كرا تەئكیدیان لەوەكردەوە لەكاتی گونجامدا چاك نابێتەوە وەك چۆن لەبەیاننامەكەی یەكێتی تۆپی پێی پۆڵندی هاتووە، بەوەش میلیك لەسەدا 100 ئامادە نابێت بۆ بەشداری كردن لەیۆرۆ،  بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناوی لەلیستی هەڵبژاردەكەی ماوە.
جێی باسە: ئیركادیۆز میلیك لەرۆژی 23ی مانگی ئایاری رابردوو لەكاتی یاری نێوان مارسیلیا و میتز لەجەولەی كۆتایی خولی فەرەنسی لەئەژنۆیدا تووشی پێكان بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە