کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرەنسا بەرامبەر بولگاریا براوەبوو

.

03:08 PM - 09/06/2021

لەدرێژەی یارییە دۆستانە و ئامادەكارییەكاندا بەر لەدەستپێكردنی دوا یارییەكانی جامی وڵاتانی ئەوروپا، هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و بولگاریا بەیەكگەیشتن، لەگەڵ دەستپێكردنی یارییدا یاریزانانی فەرەنسا بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و باڵادەستبوون، توانیان گێمی یەكەم بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بەسودی خۆیان تەواو بكەن، گۆڵەكەش ئەنتوان گریزمان لەدەقیقەی 29 تۆماریكرد.
لەگێمی دووەم ركابەرییەكانی هەردوو هەڵبژاردە زیاتر بوو بولگاریا لەگۆرینی ئاستی یارییەكە سەركەوتوو نەبوو، لەبەرامبەردا فەرەنسا درێژەی بەئاستە بەرزەكەیدا و لەدەقیقەی 83 و لەرێگەی ئۆلیڤیە جیرۆ بووە خاوەن گۆڵی دووەم و هەر ئەو یاریزانە لەدوا ساتی یاریدا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەكەی  تۆماركرد، سەرئەنجام یارییەكە بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر بەسودی هەڵبژاردەی فەرەنسا كۆتایی هات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە