کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەواڵەكانی پایتەخت

.

04:42 PM - 08/06/2021

هەواڵەكانی پایتەخت
هەڵۆ جەلال
لە چەند رۆژێكی كەمداو بۆ جارێكی تر هاوسەرۆك بە بوێرانە داوای شایستەكانی هەرێمی كوردستان و مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان دەكات، دەیەوێت پەیوەندییەكان هەمیشە بەردەوام بن و گرفت و كێشە هەڵپەسێردراوەكان بۆ هەمیشە چارەسەر بكرێن، چونكە خەڵكی كوردستان چیتر ناتوانێ‌ بەرگەی ئەو دۆخە قبوڵنەكراوە بگرێت،  دیدارو كۆبوونەوەكانی هاوسەرۆك بافڵ لەگەڵ لایەنە كاریگەرەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عیراق و نوێنەرانی وڵاتانی زلهێزی جیهان و نەتەوە یەكگرتووەكان دەرخەری پێگەی گرنگ و پڕ بایەخی یەكێتی و هاوسەرۆكانە، دەرخەری ئەوەیە، سیاسەتی نوێی سەركردایەتی نوێ‌ سیاسەتێكی حەكیمانەی درێژە پێدەری سیاسەتەكانی (صەمام ئەمانی عیراق)، سەرۆك مام جەلال...

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە