کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید بۆندێكی گرانبەها بۆ مباپێ ئامادە دەكات

.

01:55 PM - 07/06/2021

ریاڵ مەدرید بۆندێكی گرانبەها بۆ مباپێ ئامادە دەكات
سەرەرای ئەو قەیرانە داراییەی یانەكە دووچاری بووە كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داهاتی یانەكە كەمیكردووە و رێگە بەئامادەبوونی هاندەرانیش نادرێت لە یاریگا ئامادەبن  یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی  لەسەر هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ گواستنەوەی كلیان مباپێ-ی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان و ئامادەیە بۆندێكی گرانبەهای پێشكەش بكات .
 هەرچەندە بریاربوو لەساڵی 2022 و دوای كۆتاییهاتنی بۆندەكەی لەگەڵ یانە پاریسییەكە یاریزانی ناوبراو بگوازێتەوە ریزی یانەكەی  بەڵام لەهەوڵێكی چاوەڕواننەكراودا فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید ئامادەیە بۆندێكی گرانبەها بۆ مباپێ تەرخان بكات  .
 لەمبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایانكردووە كە ریاڵ مەدرید لەمیركاتۆی هاوینە بری 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ بۆندی ئەو یاریزانە تەرخان دەكات و ئەمەش یەكێكە لەبۆندە گرانبەهاو خەیاڵییەكان لەمێژووی گواستنەوەی یاریزاناندا  بۆیە ئیدارەی یانەكە ناچار دەبێت دەستبەرداری چەند یاریزانێكی ئاست بەرز ببێت  بەتایبەت یاریزانە دیارەكانی وەك : گاریس بەیڵ و ئیسكۆ و مارسیلۆ و لۆكا یوڤیچ لەگەڵ هەریەكە لە دانی سیپایۆس و ماریانۆ و مایۆراڵ و فایخۆ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە