کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵیادی نوێبونەوە

.

10:12 PM - 30/05/2021

ساڵیادی نوێبونەوە لە چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 

چێنەر شەرعی

سەرەتا پیرۆزباییەکی گەرمی ھەڤاڵانە لە تەواوی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و کیمیاباران و ئەنفال و پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرین و ڕێکخستنەکان و کەمئەندامانی سەنگەر و تەواوی چین و توێژەکان لە دۆست و لایەنگرانی حزبی شەھیدان لە ناوەوە و دەرەوەی ووڵات لە ھەرچوار پارچەی کوردستان ئەکەم سەری ڕێز و نەوازشم بۆ ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد ھەڤاڵی کۆچکردوومان سەرۆك مام جەلال نەوی ئەکەم و بەڵێن دووپات ئەکەمەوە کە درێژە پێدەری ڕێبازی پیرۆزیان ئەبم و پارێزەرێکی بە ئەمەك ئەبم لە ئاست ئەو ئامانەتیە گەورەیەی پێی بەخشیووم و لە ئەستۆماندایە. ئەم ساڵیادە جیاوازتر لە ساڵیادەکانی تر دروشمی نوێبونەوە تێیدا بەرجەستەیە،بەمانایی نوێبونەوە لە ھەموو ئۆرگان و سیاسەت و ستراتیژی حزبەکەمان. قۆناغی نوێبونەوە بە مانایی نوێبونەوە و زیندووبوونەوەی یەکێتیی لە تەواوی کایەکانی حوکمڕانیدا و کار بۆمووچە و بژێوی و خۆشگوزەرانی و خزمەتکردنەوە و ئاوەدانی ووڵات قۆناغی نوێبونەوە قۆناغێکی گرنگ و کاریگەر بوو بۆ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بۆ تەواوی پڕۆسەی سیاسی لە ناوچەکە و لە ئاستی دەرەوە و گۆڕانکاری ڕیشەیی بەڕێوەیە.

دیارە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دوایی کۆنگرەیی چوارەم سەلماندی ھیچ شتێك مەحاڵ نیە و بڕواشمان بە دەستاودەستکردنی دەسەڵاتە لە ھەڤاڵانی سەرکردایەتی پێشتر بۆ کۆمەڵێك ھەڤاڵی تر کە ئێستا ھێزێك یەکێتیی بەڕێوە ئەبات گەنجن و گڕو تین و تاوێکی پڕ حەماسێتیان تێدایە و گیانبازی ئەکەن بۆ ئەم قۆناغە ھەڵبەت من لێرەوە پیرۆزبایی لەو ھەڤاڵە تێکۆشەرانە ئەکەم کە لە ڕابردوودا خەباتیان کردووە دەستیان تووند ئەگوشین و سوپاسیان ئەکەین،چونکە ڕێزگرتن لە ڕابردوو ڕێزگرتنە لە مێژووی خەباتی سیاسی حزبەکەمان و ڕێزگرتن لە ئەمڕۆ و بناغەیەکیشە بۆ پەروەردەکردنی ئەو ھەڤاڵانەی دوایی ئێمە دێن و ڕێز لە ئێمەش ئەگرن،ئاشتکردنەوەی ھەڤاڵە زویربووەکانمانە ئەم یادە پڕ شکۆیە و ھیچ کەس لەبیر ناکرێت و لەیاد ناچێت و کەسمان لێ زیاد نیە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ھەڵقووڵاوی جەماوەرەکەیەتی و لەناو خەڵکی دروست بووە و ئیتر لەناو خەڵکیش ئەبێت.

لێرەوە ئەم یادە لە تەواوی خەڵکی کوردستان پیرۆز ئەکەین و ئەیکەینە ھەوێنی دیموکراسی و ئاشتەوایی نیشتمانی و خەبات لەپێناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەکەین. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان خاوەن پێگە وجەماوەرێکی ورە پۆڵاینی خۆرسکی خۆیەتی و ئیدی نوێبونەوە ئەرکی ئێمەیە کە حزبی یەکەم و سەروەر بین و خزمەتی خاك و میللەتی خۆمان بکەین. لە قۆناغی نوێبونەوە دەرگامان نەماوە و کورسی و مێز نەماوە قۆناغی کار و چالاکیە و خەباتە بەشێوەیەکی دیموکراسی و مەیدانی و مەدەنیانە،جارێکی تر شەڕی نەگریسی براکوژی ڕووناداتەوە.

چەترەکەی مام جەلال زۆر گەورەیەی ھەمووان وەرنەوە ژێر چەترەکەی مام پێکەوە ئەم قۆناغە بەڕێ ئەکەین وەك زنجیرێکی ئەڵقاو ئەڵق پێکەوە بەستراو جوانین و تەواوکەری یەکدی ئەبین. قۆناغی زیندووبوونەوە و نوێبونەوەی ھەموو ئەو ڕێکەوتننامانەی لەگەڵ دەستە حزبەکان ھەمانە و پێکەوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی تێبکۆشین قۆناغی نوێبونەوە پیرۆزبێت لە سەرجەم ھەڤاڵانم لە ئۆرگانە جیاوازەکان دووپاتی ئەکەمەوە ئێوە چەپکە گوڵەکەبن و ئێمەش ئەو دەستە ئەبین کە ئەتانپارێزین ھەر شەکاوە بێت ئاڵایی پیرۆزی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان چێنەر شەرعی ٣٠-٥-٢٠٢١ سلێمانی

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە