کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە یادی دامەزراندنی یەكێتیدا

.

11:07 AM - 30/05/2021

زانا ئەبوبەكر

وەك دەزانین هەمووكات لە هەموو شوێن و كۆمەڵگایەكدا گەنجان داینەمۆی شۆڕش و پێشكەوتن و هۆكاری گۆڕانكاری بوون لە كۆمەڵگادا .
هەر لەسەرەتای شۆڕش و ڕاپەڕین و لە ئێستاو داهاتووشدا  ,یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  گرنگی زۆری بە گەنج داوە,بە شێوەیەك لە هەموو جوومگەو ئۆرگانەكاندا كاریگەری خۆیان هەبووە, ئەمەش  بەشێك بووە لە سەركەوتنەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە وای كردووە بچێتە ناو دڵی گەنجانەوە و گەنجان هەر لەوێوە بە خەبات و تێكۆشانیان خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەن.
گرنگی پێدانی گەنجان بابەتێكی نوێ نییە بەڕێز خوالێخۆشبوو جەنابی مامی گەورەمان ئەو كلتورەی دروستكردوە, كە بە دروستكردنی چەندان ڕێكخراو و سەنتەر و هتد.. دەستی پێ كرد بۆ خزمەتی گەنجان و هێنانە پێشەوەیان بۆ كایەی سیاسی, لە ئێستاشدا ئەوەی مایەی دڵخۆشی یەكێتییەكانە ئەو كلتورەی جانابی بەڕێز مامجەلال نوێكراوەتەوە, لەلایەن سەركردایەتی و هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە, نمونەش بۆ ئەمە هاوسەرۆكانی یەكێتییە كە دوو گەنجی خاوەن تواناو وززەیەكی ئێجگار زۆر بەبێ وچان بەبێ پشوو هەموو ڕۆژانی هەفتە لە كۆبوونەوەو بەسەركردنەوەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و یەكخستنەوەی لایەنە سیاسیەكانن, نموونەیەكی كە تیمی یەكێتی نیشتیمانییە لە حكومەتدا  كە زۆربەیان و سەرجەمیان بە گشتیی گەنجن, وە سەركردایەتی ئێستا كە هەرەزۆرینەیان لە گەنج پێكدێن .
ئەوەی لێرەدا گرنگە پێویستە ئێمەی گەنجان تێبگەین لەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەمووكات لە خزمەتی گەنجدا بووە و پاڵپشت وپشتیوانی گەنجان بووە لە تێكڕای بوارەكاندا,هەر بۆیەش گرنگە زیاتر گرنگی بە یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بدەین بۆ ئەوەی لەوێوە خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەین, زۆر گرنگە بەشێكی تایبەت هەبێت لە كۆمیتەو مەڵبەند . ڕێكخستنەكاندا بە ناوی گەنجان بۆ ئەوەی گەنجان زیاتر بتوانن هەلیان بۆ بڕەخسێت ,وە گرنگە یەكێتی نیشتیمانی ڕۆڵی زیاتر بدات بە گەنجان  تا لە ڕێگەیەوە , بە تواناو هێزی گەنجان لەگەڵ ئامۆژگاری و بیركردنەوەی سەركردەكانمان یەكێتییەكەمان زیاتر گەشە پێ بدەین و سەرجەم كوردستان بە شەپۆلی گەنجان سەوز بكەین

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە