کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی ئەڵمانیا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان تاوتوێ کرد

.

06:01 PM - 18/05/2021

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی ئەڵمانیا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان تاوتوێ کرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ کلێمنس سێمتنەر کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا کۆبووەوە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و كۆمەڵێك پرسی تریان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا كە ئەمڕۆ ( 18 ئایاری 2021) لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا لە دوای تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ٢٠٢١ پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئاستێکی زۆر باشدایە و ڕایگەیاند هەفتەی داهاتووش شاندی دانووستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریكردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەڵبژاردنی گشتی داهاتووی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کار بکرێت بە ئاراستەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دواین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەرێم کرا و لەمبارەیەشەوە هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرال و هەموو لایەنە سیاسییەکان بە هاوکاری وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان پێکەوە کاری زیاتر بکەن لەپێناو سەقامگیری زیاتری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە