کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێگە نادرێت بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم رەوانەی شارەكانی تری عیراق بكرێت

.

05:39 PM - 18/05/2021

رێگە نادرێت بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم رەوانەی شارەكانی تری عیراق بكرێت
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رێگەنادات بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان هەناردەی شارەكانی ناوەراست و باشوری عیراق بكرێت و وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمیش دەڵێت، بۆ چارەسەری كێشەكە لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لەسەرخەتن.
(حسێن حەمەكەریم) وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق فەرمانیكردووە بە بازگەكانی نێوان هەرێم و شارەكانی عیراق رێگەنەدەن بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان هەناردەی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری وڵات بكرێت لەكاتێكدا بەرهەمی شارەكانی تر دێتە هەرێمی كوردستان.
وتیشی، ماوەیەكی زۆرە رێگەنادرێت مریشك و پەتاتەو خەیاری هەرێم  رەوانەی شارەكانی عیراق بكرێت، بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیەش لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی فیدراڵ  لەسەرخەتن.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم تەئكیدیكردەوە، لەحاڵەتی چارەسەرنەكردنی كێشەكەدا هەڵوێستیان دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە