کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ خوێندکارانی کورد لە ئەرمینیا کۆبووەوە

.

11:15 PM - 16/05/2021

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سێیەمین رۆژی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری ئەرمینیا لەگەڵ خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئەرمینیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەک شەمە (١٦ی ئایاری ٢٠٢١) بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران لە نزیکەوە ئاگاداری کێشە و گرفتەکانی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئەرمینیا بوو و جەختی لەوە کردەوە حکومەتی هەرێم بەپێی یاسا و لە سنوری تواناکانی لە هیچ جۆرە هاوکاری و یارمەتییەک بۆ خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئەرمینیا درێغی ناکات.
هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەردانی پەرستگایەکی ئێزدییەکانی کرد لە ئەرمینیا و چاوی بە چەند پەرلەمانتار و کەسایەتییەکی ئێزدیی کەوت و پێکەوە دۆخی ئێزدییەکانیان لە ئەرمینیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە