کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شوێنە گەشتیارییەكانی سلێمانی بە پێنج ڕۆژ ئیشی 3 مانگیان هەبووە

.

10:58 PM - 16/05/2021

هۆشیار ڕواندزی خاوەنی ڕێستۆرانت‌ و هۆتێل داوا رایگەیاند: بڕیاری ڕێگەدان بەهاتنی گەشتیاران لەڕۆژانی جەژندا سەركەوتنێكی گەورەبوو بۆ ئیدارەی سلێمانی، بەهۆی ئەو بڕیارەوە شوێنە گەشتیارییەكان لەماوەی 5 رۆژدا ئیشی سێ‌ مانگیان هەبووە.
هۆشیار ڕواندزی لەمیانی بەشداریكردنی لە گەشتی پێشووی هەواڵە ئابوورییەكانی كەناڵی گەلی كوردستاندا باسی لەوەكرد: 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی، ئەگەر هەر گەشتیارێك هەزار دۆلاری خەرج كردبێت، داهاتەكەی 100 ملیۆن دۆلار بووە.
سەبارەت بە نەمانی خواردن‌و شوێنی مانەوەش وتی: كێشەی خواردن نەبووە، بەڵام لە هیچ هۆتێل‌و مۆتێلێك شوێنی گەشتیار نەماوە‌و لە باخ‌و هۆڵەكان، شوێنی مانەوەیان بۆ گەشتیاران ئامادەكردوە.
لە وەڵامی پرسیارێكیشدا كە ئایا ئەو قەیرانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە كەرتی گەشتوگوزاری تێكەوتووە، توانیوتانە تێیپەڕێنن یاخود نا، هۆشیار ڕواندزی تەئكیدیكردەوە: كە لەم جەژنەدا ئەو قەیرانەیان تێپەڕاند.

9q7NJ7ErkRk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە