کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیمیۆنی باس لە یاریەكەی ئۆساسۆنا دەكات

.

11:09 AM - 16/05/2021

پێش رووبەرووبوونەوەی یانەكەی بەرامبەر بە یانەی ئۆساسۆنا لە میانی یارییەكی چارەنوسسازی هەفتەی 37ی خولی یانەكانی ئیسپانیا  دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەرجەنتینی یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بەشداری كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كرد و وەڵامی رۆژنامەنوسانی دایەوە  لە وەڵامی پرسیارێكدا كە چۆن رووبەرووی ئۆساسۆنا دەبنەوە ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینیە ووتی : بە دەروونێكی ئارام و  متمانە بەخۆبوونەوە و بەئامانجی درێژەدان بە كاروانەكانم بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا رووبەرووی ئەو یانەیە دەبینەوە و واز لە شێوازی یاریكردنی خۆشمان ناهێنین  سەبارەت بە دۆراندنی ریاڵ مەدرید و دووركەوتنەوەی لەنازناوەكەی سیمیۆنی ئاماژەی بەوەكرد كە ئێمە تەنها پشت بە توانا و ئەنجامەكانی خۆمان دەبەستین و بیر لە هیچ شتێكی تر ناكەینەوە بۆیە ئەو شێوازەی لەسەرتای وەرزەوە پەیڕەومان كردووە لەسەری بەردەوام دەبین .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە