.
10:23 AM - 16/05/2021
سێ ھاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە و ٩ ھاوڵاتیش بریندار بوون.
سیروان سرحد قائیمقامی دوکان بەگەلی کوردستانی ڕاگەیاند:-
ئاماری سێ ڕۆژی جەژن بەم شێوەیە بووە،
وەک ئیدارەی دوکان ئامادەکاری تەواومان بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان وە بە ھەماھەنگی کارمان کردووە تا کەشێکی ئارام بۆ گەشتیاران بڕەخسێنین ،
وە بەداخەوەین بۆ چەند ڕووداوێکی نەخوازراو و ئاماری سێ ڕۆژی جەژن لە سنورەکەماندا بەم جۆرە ڕادەگەیەنین،
لە سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی سەد ھەزار گەشتیارو ھاوڵاتی ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری قەزای دوکان کردووە ،
وە لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا یەک ڕووداوی خنکان لە سنوری ئاوی دوکاندا تۆمارکراوە ، کە گەشتیارێکی عەرەب بووە .وە تەرمەکەشی بە کەمتر لە کاتژمێرێک دۆزراوەتەوە ،
وەک شارەوانی و کۆمپانیای پاککەرەوەش توانیویانە زیاتر لە ٦٠تەن خۆڵ و خاشاک کۆبکەنەوە ،
لە بارەی ڕووداوەکانی ھاتوچۆش
وەرگەڕان ٦
پێکدادان ٤
شێلان ١
کۆی گشتی ڕووداو ١١
بریندار ٩
گیان لەدەستدان ٢
لە کۆتایدا قائمقامی دوکان وتی : سوپاس و دەستخۆشی تەوام بۆ ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شارەوانی و کۆمپانیای پاککەرەوەو بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزارو تیمەکانی بەرگری شارستانی و لیژنەی ھاوبەشی قائیمقامییەت و لیژنەی چاودێری گەشتوگوزارو سەرجەم لایەن و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کە بە ھەوڵی ھەموو لایەک توانیمان بە کەمترین ڕووداو و ئاماری نەخوازراو ڕۆژانی جەژن تێپەڕێنین ،
شاڵاو احمەد : پەیامنێری دوکان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە