کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە عیراق 28 گیان لەدەستدان و 4512 توشبووی تر بە كۆرۆنا تۆماركرا

.

10:55 PM - 13/05/2021

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری نوێی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە 24 سەعاتدا 28 حاڵەتی گیان لەدەستدان و چوار هەزار و 512 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون , ئاماژەی بەوەشداوە لە 24 سەعاتدا پێنج هەزار و 43 تووشبووی پەتاكە چاكبوونەتەوە , هەر بەپێی نوێترین ئامار كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە عیراق گەیشتۆتە ملیۆنێك و 132 هەزار و 92 حاڵەت و لەو ژمارەیە ملیۆنێك و 28 هەزار و 627 توشبوو چاكبوونەتەوەو 15 هەزار و 883 توشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە