کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی36ی كاڵچۆ: میلان و ئەتڵانتا و یۆڤانتۆس بردنەوەیان تۆمار كرد

.

07:07 PM - 13/05/2021

یانەكانی میلان و ئەتڵانتا و یۆڤانتۆس لەهەفتەی 36ی خولی پلەیەكی یانەكانی ئیتاڵیا بردنەوەیان تۆمار كرد یانەی میلان دور لەیاریگای خۆی گۆڵبارانی تۆرنیۆی كرد و یاریەكەی بەئەنجامی 7گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە میلان 19 دەقیقەی پێویست بوو بۆ گەیشتنە سەر گۆڵی تۆرینۆ و سیۆ هیرناندیز ئەو یانەیەی بەگۆڵێك پێش خست  لەدەقیقەی 26 ناوبژیوان لێدانێكی پەناڵتی بۆ ئەژمار كردن و فرانك كیسێ سەركەوتووانە گۆڵی دووەمی پێ تۆمار كرد و ئەو دوو گۆڵە بووە ناونیشانی كۆتایی گێمی یەكەم لەگێمی دووەیشدا باڵادەستی و گۆڵ تۆمار كردن لەلایەن كوڕانی ستیڤانۆ بیۆلی راهێنەر بەردەوام بوو  لەدەقیقەی 50 ئیبراهیم دیاز یانەكەی كردە خاوەن گۆڵی سێیەم  لەدەقیقەی 62 دا سیۆ هیرناندیز گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەم  رۆسۆنێری تۆمار كرد  دوای ئەوە نۆرە هاتە سەر ئانتی ریبیچی كرواتی و لەدەقیقەی 67 گۆڵی پێنجەمی تۆمار كرد دوای 5 دەقیقە هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و شەشەمی یانەی میوانی تۆمار كرد پێش ئەوەی بەتۆماركردنی هاتریكی خۆی لەدەقیقەی 79 كۆتایی بەكەرنەڤاڵی گۆڵەكانی میلان بهێنێت  بەو بردنەوە گەورەیە میلان بە75خاڵ پارێزگاری لەپلەی سێیەمی ریزبەندی كرد و زیاتر نزیك بۆوە لەبەدەستهێنانی بلیتی بەشداری كردن لەچامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو كە لەساڵی2014وە لێی بێ بەشە....
 یانەی ئەتڵانتاش لەیاریگای خۆی بە2 گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی لەبەرامبەر بینیڤینتۆ تۆمار كرد  یاریەكە لەكەشێكی باراناوی بەهێز بەرێوەچوو و ئەتڵانتا توانی گێمی یەكەم بەسودی خۆی و بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر كۆتایی پێ بهێنێت  گۆڵەكەش  لویس مۆرییل دوای 22 دەقیقە یاریكردن تۆماری كرد  لەگێمی دووەمیشدا هێرشەكانی خاوەن یاریگا بەردەوام بوو  لەدەقیقەی 67 ماریۆ بالیسیچ بەتۆمار كردنی گۆڵی دووەم ئەوەندەی تر دڵی گاسپرینی راهێنەر و هاورێكانی خۆش كرد پێش كۆتایی هاتنی یاریەكە بە8 دەقیقە ناوبژیوان بەكارتی سور لۆكا كالدیرۆلای لەیانەی بینیڤینتۆ كردە دەرەوە و یاریەكە بەبردنەوەی ئەتڵانتا بە2گۆڵ كۆتایی هات  ئەتڵانتا بەو بردنەوەیە بە75 پێگەی خۆی لەپلەی دووەمی ریزبەندی پاراست بەجیاوازی گۆڵ لەپێش میلانی سێیەم ...
یانەی یۆڤانتۆسیش دوای شكستەكەی یاری كلاسیكۆی جەولەی پێشوو لەبەرامبەر میلان هاوسەنگی بۆ گەرایەوە و یاری هەفتەی 36ی بە3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەساسۆلۆی میوانداری بردەوە لەدەقیقەی 16 بۆفۆنی گۆڵچی خانمەپیرەكە لێدانێكی پەناڵتی دۆمەنیكۆ بیراردی گەرانەوە  لەدەقیقەی 28 ئەدریان رابیۆ بەربەستی یەكسان بونی شكاند و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یۆڤانتۆسی تۆمار كرد لەساتەكانی كۆتایی گێمی یەكەم كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەتۆمار كردنی گۆڵێك یانەكەی كردە خاوەن گۆڵی دووەم كە ئەوە گۆڵی ژمارە 100ی ئەو یاریزانە بوو بەدرێسی خانمەپیرەكە لەسەرجەم پاڵەوانێتی یەكان  لەگێمی دووەم و لەدەقیقەی 59 ساسۆلۆ گۆڵێكی لەرێگەی جیاكۆمۆ راسبادۆری تۆمار كرد و جیاوازیەكەی كەمكردەوە بەڵام یاریەكە بەبردنەوەی یۆڤانتۆس بە3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی هات و ئەو یانەیە بە72 خاڵ لەپلەی پێنجەمی ریزبەندی مایەوە بەجیاوازی خاڵێك لەدوای ناپۆلی چوارەم

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە