کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. سۆران جەمال تاهیر بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسوڵمانان دەكات

.

06:55 PM - 13/05/2021

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، جەژنی خێرو خۆشی و بەرەكەت و ئارامی دڵەكان، بەناوی خۆم و هەڤاڵەكانم لەمەكتەبی پەیوەندییەكانی (ی.ن.ك) ‌پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەم، و بەتایبەت خانەوادە و كەسووكاری سەربەرزی شەهیدانی گەلەكەمان و پێشمەرگە قارەمانەكان، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان.
ئومێد دەكەم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی سەقامگیری و قووڵكردنەوە و پاراستنی پێكەوەژیان، و پتەوكردنی پەیوەندییەكان و تەبایی و یەكڕیزی و پێكەوەكاركردن، لەپێناو كۆتایی هێنان بە كێشەو قەیرانەكان، و پاراستنی رەوشی تەندروستی هاوڵاتیان و دابینكردنی داهاتوویەكی باشتر بۆ گەلەكەمان.
دووبارە جەژنی رەمەزان لە هەموو لایەكتان پیرۆزبێت.

دكتۆر سۆران جەمال تاهیر
ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە